یاریگا

“سانێ سوکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر مانێ ئەنجامدا”

ئەمڕۆ گرژییەکی زۆر لە نێوان نوێنەرێکی سادیۆ مانێ و بایەرن میونشن دروست بوو پاش ئەوەی نوێنەرەکە  بایەرن و سانێی بە رەگەزپەرستی تۆمەتبارکرد.

باکاری سیسێ بەرپرسە لە نوێنەرایەتیکردنی رووی میدیایی سادیۆ مانێ، ئەمڕۆ ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ئاڕ ئێم سی سپۆرت  تیشکی خستە سەر شەڕەکەی نێوان سانێ و مانێ و هێرشێکی توندی کردە سەر یاریزانە ئەڵمانییەکە.

سیسێ سەبارەت بە کێشەکانی مانێ لە بایەرن وتی

“هەمووکەسێک کە تۆزێک شارەزایی لە تۆپی پێی ئەورووپی هەبێت دەزانێت مانێ چەند مرۆڤێکی هێمنە و ئەمەی لە هەموو یانەیەکدا نیشانداوە لە بەرامبەردا سانێ کەسێکی لوتبەرز و سنووری خۆی بەزاند. زۆر قسەی درۆ کرا لەسەر هۆکاری شەڕەکە و میدیاکانی ئەڵمانیا لایەنی سانێ یان گرت. لە کاتێکدا ئەو سوکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر مانێ ئەنجامدا. دواتر خۆیشی داوای لێبوردنی کرد چونکە دەیزانی هەڵەیەکی گەورەی کردووە.

پاش تەنها یەک وەرز لە بایەرن و تێپەڕبوونی بە چەندین ئاستەنگی ناوە و دەرەوەی یاریگا، سەرەنجام مانێ هەفتەی پێشووی پەیوەندی بە نەسڕی سعوودییەوە کرد و  هەفتانە 650 هەزار پاوەند وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button