بەهۆی پێکانی ئیدێر میلیتاو؛ پلانەکانی هاوینەی ریال مەدرید دەگۆڕێن
باری نائاسایی لە ریال مەدرید؛ گرێبەستی چەند یاریزانێک نوێ دەکرێنەوە

یاریگا –
دوای پشتڕاستکردنەوەی پێکانە سەختەکەی ئیدێر میلیتاو، کارگێڕیی ریال مەدرید ناچارە پێداچوونەوەی تەواو بە ستراتیژیی خۆی بۆ بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆی کۆپێ، ریال مەدرید پلانەکانی دەگۆڕێت و چەند بڕیارێکی بەپەلەی داوە.
🚨 CONFIRMED: Éder Militão’s injury has CHANGED Real Madrid’s plans:
– Antonio Rüdiger MUST be renewed
– Raúl Asencio’s departure could be STOPPED
– It has become an URGENCY to sign 1 CB, and maybe 2
– An Academy player could be promoted, or a buy-back clause return@COPE pic.twitter.com/AeDMxUkLRM— Madrid Xtra (@MadridXtra) April 29, 2026
نوێکردنەوەی گرێبەستی رودیگەر؛
ئێستا بووەتە کارێکی پێویست و دەبێت بە زووترین کات گرێبەستی ئانتۆنیۆ رودیگەر نوێ بکرێتەوە بۆ پاراستنی هێڵی بەرگری.
راگرتنی رۆیشتنی راوول ئەسێنسیۆ؛
بڕیار بوو ئاسێنسیۆ یانەکە جێبهێڵێت، بەڵام بەهۆی کەمیی یاریزان لە هێڵی بەرگری، رەنگە ریال مەدرید رێگری لە ڕۆیشتنی بکات.
کڕینی بەرگریکار؛
یانەکە بە فەرمی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ کڕینی بەرگریکارێک دەستپێکردووە و ئەگەری هەیە تەنانەت دوو بەرگریکار بکڕێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورەیە.
پەنابردن بۆ ئەکادیمیا یان گەڕانەوەی یاریزانەکان؛
ئەگەری هەیە یاریزانێکی لاو لە کاستیاوە بۆ تیمی یەکەم سەربخرێت، یان یانەکە سوود لە مەرجی کڕینەوە وەربگرێت بۆ گەڕانەوەی یەکێک لە بەرگریکارەکانی پێشووی.



