ئیسپانیاگرنگترین

بەرەوپێشچوونێکی زۆر؛ وادەی گەڕانەوەی رۆدریگۆ بۆ یاریگاکان ئاشکرا دەکرێت

رۆدریگۆ بە تەنیا نییە و ئەفسانەکان سەردانی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

چاکبوونەوە لە پێکانێکی قورسی وەکوو پچڕانی بەستەری ئەژنۆ، تەنها جەنگێکی جەستەیی نییە، بەڵکوو جەنگێکی دەروونیی سەختیشە.

رۆدریگۆ گۆێس، ئەستێرەی لاوی ریال مەدرید، هەرچەندە هێشتا ناتوانێت بە پێیەکانی بڕوات، بەڵام بە تەنیاش هەنگاو نانێت.

سەردانی ئەفسانەکان؛ کارلۆس و مارسێلۆ
 لە نوێترین هەوڵدا بۆ بەرزکردنەوەی ورەی یاریزانەکە، هەردوو ئەفسانەی یانەی ریال مەدرید، رۆبێرتۆ کارلۆس و مارسێلۆ، سەردانی ماڵی رۆدریگۆیان کرد. ئەم دوو ئەفسانەیە لەگەڵ یاریزانەکە و باوکی کاتیان بەسەربرد. پێش ئەوانیش، ئیدێر میلیتاو کە ئەویش تازە نەشتەرگەریی بۆ کراوە، سەردانی هاونیشتمانییەکەی کردبوو بۆ ئەوەی پێکەوە رووبەڕووی ئەم قۆناخە سەختە ببنەوە.

کارکردنێکی سەرسوڕهێنەر لە پشت پەردەکانەوە
رۆژنامەی ئاس ئاشکرای دەکات، لەنێو جەرگەی شاری وەرزشیی ڤاڵدێبێباس، هەمووان سەرسامن بەو ئیرادەیەی رۆدریگۆ هەیەتی. رۆدریگۆ بە شێوەیەکی بێوچان کار دەکات بۆ ئەوەی وادەی گەڕانەوەی کورت بکاتەوە. لە یانەکەوە وەسفی کارکردنی بە کارەساتێکی ئەرێنی دەکەن، چونکە زیاتر لەو ئاستەی کە لێی چاوەڕوان دەکرێت ماندوو دەبێت، هەرچەندە پزیشکەکان داوای وریایی لێ دەکەن.

رێگایەکی دوور تاوەکوو ساڵی 2027
رۆدریگۆ لە 2ـی ئازاری رابردوو لە یاری بەرامبەر خێتافێ تووشی پێکانێکی قورس لە ئەژنۆی راستیدا هات، دوای نەشتەرگەرییەکەی لە ژێر دەستی دکتۆر لایس، ئێستا دوو مانگە لە ململانێدایە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە، هەرچەندە هەستەکان ئەرێنین، بەڵام یانەی ریال مەدرید هیچ سەرکێشییەک رۆدریگۆوە ناکات. پێشبینی دەکرێت رۆدریگۆ تاوەکوو سەرەتای ساڵی 2027 نەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان، ئەمەش بەو مانایەیە کە یاریزانەکە بە فەرمی مۆندیالی ئەم هاوینەی لەدەستدا، کە ئەمەش گەورەترین ئازاری دەروونیی بووە بۆی.

بابەتی زیاتر

Back to top button