ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

هۆكاری سەركەوتنی بەنفیكا بۆ قۆناغی داهاتوو بە پلەی یەكەم

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە پلەی دووەم و بەنفیكای پورتوگالیش بە پلەی یەكەم خۆیان گەیاندە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هەردوو یانە لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا 14 خاڵیان كۆكردەوە و 16 گۆڵیان تۆمار كرد و 7 گۆڵیشیان لێكرا.

لەبەر ئەوەی كە بەنفیكا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان توانیویەتی 9 گۆڵ تۆمار بكات كە زیاترە لە پاریس كە ئەوان 6 گۆڵیان تۆمار كردووە یانە پورتوگالیەكە بە پلەی یەكەم و یانە فەڕەنسیەكەش بە دووەم گەشتوونەتە قۆناغی داهاتوو.

لای خۆیەوە تۆڕی ئۆپتا ئاشكرایكرد بۆ جاری یەكەمە ڕوودەدات كە دوو یانە لە ژمارەی خاڵەكان و گۆڵ تۆمار كردن و گۆڵ لێكرانیش یەكسان دەبن لە كۆمەڵەیەكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button