ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

هیچ گۆڕانکاریەک لە چارەنوسی میسی نەکراوە

یاریگا
لیۆنێل میسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا تاوەکو کۆتایی مۆندیال هیچ قسەیەک لەسەر داهاتووی خۆی ناکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، لیۆ سوورە لەسەر ئەوەی تاوەکو کۆتایی مۆندیالی قەتەر هیچ قسەیەک لەسەر چارەنوسی بۆ وەرزی داهاتوو نەکات و، لەم کاتەدا هەموو بیر کردنەوەی تەنها لای هەڵبژاردەکەی و یانەکەیەتی.

میسی وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و، دەنگۆیەکیش هەیە بەرپرسانی بارسێلۆنا بیر لە گەڕاندنەوەی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button