گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

زیان بە پۆرتوگال دەگەیەنێت؛ هاوتیمێکی پێشووی رۆناڵدۆ رەخنەی توند لە کریستیانۆ دەگرێت

"ئەگەر ئۆروگوای پەیوەندیم پێوە بکات بە دڵنیاییەوە دەڕۆم"

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ فۆڕلان پێی وایە دەبێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ شێوازی یاریکردنی خۆی لە مۆندیالدا بگۆڕێت بۆ ئەوەی زیاتر یارمەتیدەری تیمی نیشتمانییەکەی بێت.

ئاستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مۆندیالی 2026 دوای قۆناخی کۆمەڵەکان پرسیارێکی زۆر دروست دەکات. ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دوو گۆڵی لە بەرامبەر ئوزبەکستان کرد و بە جیهانی راگەیاند کە ئەو “گەڕاوەتەوە”. سەرەڕای ئەمەش، لە دوو یارییەکەی دیکەدا ئاستێکی لاوازی پێشکەش کرد هەرچەندە پۆرتوگال توانی بگاتە قۆناخی 32. لە دوایین یارییدا لە بەرامبەر کۆڵۆمبیا، ئەو جارێکی دیکە بێهیوایی دروستکردەوە و هاوتیمێکی پێشووی لە مانچێستەر یونایتد، کە براوەی پێڵاوی زێڕینی مۆندیالیشە، بە تەواوی روونی کردەوە کە کریستیانۆ لە کوێدا کەمکوڕی هەیە.

دیێگۆ فۆڕلان لە بەرنامەی La casa del Kun لە ESPN گوتی:

وەکوو هێرشبەرێک قسە دەکەم، کێشەکە ئەوەیە کریستیانۆ لە ناوەڕاستدایە، ئەمە کەسایەتیی ئەوە. ئەو وەکوو هێرشبەری نووک یاری دەکات و لەوێ دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی سوود لە دەرفەتەکانی گۆڵکردن وەربگرێت چونکە ئەو چیدیکە ناچێتە دەرەوە بۆ هێنانی تۆپەکە، بەڵام ئەمە لە کۆتاییدا پۆرتوگال سنووردار دەکات. ئەمە ئەو دۆخە باوەیە کە تێیدا دەڵێین، ‘من لێرە مامەوە چونکە لە گۆڵەوە نزیکم بۆ ئەوەی گۆڵ بکەم’، بەڵام تۆ درک بەوە ناکەیت کە لە کۆتاییدا زیان بە تیمەکەت دەگەیەنیت چونکە هەردوو دڵی بەرگری لەوێ دەمێننەوە، تۆ ناجوڵێیت. دڵەکانی بەرگری لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە؛ یەکێکیان تۆ وەکوو سەرچاوەیەک بەکاردەهێنێت و ئەوی دیکەیان دەبێتە زیادە. کەس ناتوانێت بگاتە لای تۆ چونکە تۆ دەست بە داخستنی ئەو بۆشاییە دەکەیت.

ئامۆژگاری هێرشبەرە ئوروگواییەکە بۆ کریستیانۆش روونە؛ گۆڕانکاری لە ئەقڵییەتدا بۆ یارمەتیدانی پۆرتوگال و دەڵێت:

ئەگەر ئەو کەمێک بەرەو لایەکان بجوڵێت، ئەوانی دیکە دەتوانن بێنە ناوەوە و ئەویش دەتوانێت یاریی بکات. ئەمەش ئەو شوێنەیە کە پۆرتوگال تێیدا تێکدەچێت چونکە ئەوان لە کۆتاییدا سوود لە بۆشاییەکە وەرناگرن، هەموو شتێک لە یەک لایەندا کۆتایی دێت، کە لە راستییدا وەکوو جەنجاڵییەک وایە. من ناڵێم ئەمە کێشەیە؛ بابەتەکە تێگەیاندنی ئەوە. پێی بڵێ: ‘بجوڵێ، لەوێ بڕۆ دەرەوە، تۆ شتێک دروست دەکەیت.

ئەگەر ئۆروگوای پەیوەندیم پێوە بکات، بە دڵنیاییەوە دەڕۆم

دیێگۆ فۆڕلان دوودڵ نەبوو کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە گرتنەدەستی سەرپەرشتیی تیمی نیشتمانی.

دواڕۆژی تیمی نیشتمانیی ئوروگوای بە نادیاری دەمێنێتەوە دوای دوورخرانەوەیان لە مۆندیال لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، مەکسیک و کەنەدا. چوونەدەرەوەی چاوەڕواننەکراوی نەوەیەکی خاوەن بەهرەی بەرزی یاریزانان بووەتە جێگەی سەرسوڕمان. ئێستا بەشێکی زۆری سەرنجەکان لەسەر مارسێلۆ بیێلسایە.

راهێنەرەکە کاتی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی بۆ رۆژی سێشەممە دیاری کردووە، کە تێیدا چاوەڕوان دەکرێت روونکردنەوە لەسەر هەموو ئەو شتانە بدات کە روویانداوە. ئەمە دەکرێت ببێتە کۆتاییهاتنی کاتەکانی ئەو لەسەر کورسی راهێنەرایەتی ئوروگوای.

لە ئوروگوای، لەئێستاوە گفتوگۆکان سەبارەت بەوەی کێ دەتوانێت جێگەی بگرێتەوە دەستیان پێکردووە. لەماوەی گفتوگۆکەدا لەنێوان دیێگۆ فۆڕلان و سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە ESPN، هێرشبەرەکەی پێشووی ئۆروگوای ئەوەی روون کردەوە کە ئەگەر کارەکەی پێشکەش بکەن، قبووڵی دەکات.

دیێگۆ فۆرلان

ئەگوێرۆ بە شێوەیەکی راستەوخۆ پرسیاری لە فۆڕلان کرد و “ئەگەر پەیوەندیت پێوە بکەن، چی دەکەیت؟”

یاریزانەکەی پێشووی ئوروگوای بەبێ دوودڵی وەڵامی دایەوە و گوتی: “بە دڵنیاییەوە، دەڕۆم. دەزانیت چەندە بە خێرایی دەڕۆم؟”

هەمووان لە بەرنامەکەدا چەپڵەیان لێدا. ئەگوێرۆ بە گاڵتەوە گوتی: “بەڵام بوێری نەکەیت دەست بۆ ڤاڵڤێردی ببەیت”.

فۆڕلان بە روونی دەرگاکەی بە واڵایی جێهێشتوو و گوتی:

من راهێنەرێکی ئۆروگوایی بە باشتر دەزانم چونکە راهێنەری باشمان هەیە، هەرچەندە هەڵبژاردنی بیێلسام پێ خراپ نەبوو. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی تێیداین، ئێستا کاتی ئەوە نییە دەست بە هێنانی ناوی کەسەکان بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button