ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئەنچێلۆتی: مۆدریچ بێ وێنەیە و چوامینی هاوشێوەی کاسیمیرۆیە

یاریگا
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ ستایشی ئاستی یاریزانەکانی یانەکەی کرد.

راهێنەرە ئیتاڵیەکە دوای یارییەکە گووتی “ راستە نیوەی یەکەم هەندێک تووشی کێشە بوین لە کۆنترۆلی تۆپ، بەڵام نیوەی دووەم بە پێچەوانەوە زۆر باشتربوین و تیپی بەرامبەر هەموو شتێکی لەدەستدا. مۆدریچ توانی وەکو رابردوو سەرکردایەتی تیپەکەی بکات و بێنزێماش هەموو کارێکی کرد، هەروەها چوامێنی هاوشێوەی کاسێمیرۆ ئاستێکی باشی پێشکەش کرد، ئەو یاریزانە لە راهێنانەکان چۆن بوو، ئەمڕۆ بەو شێوەیە یاریکرد، ئەو لەگەڵ کاماڤینگا و مۆدریچ دڵخۆشە “.

ئەنچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی کارەکەی بێنزێما زۆرم بە دڵ بوو کاتێک لێدانە سزاکەی پێشکەشی هازارد کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button