ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئەنچێلۆتی: کاتی قسە کردن لەسەر کلاسیکۆ نیە

یاریگا
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر خیتافی رەتیکردەوە باس لە یاری کلاسیکۆ بکات.

راهێنەرەکەی شاهانەکان دوای یارییەکە گووتی “ یاری بەرامبەر شاختارمان لە پێشە و دەمەوێت پێکهاتەی ئەو یارییە دیاری بکەم، تاوەکو کلاسیکۆ کاتێکی زۆرمان لە پێشەو ئێستا کاتی ئەوە نیە باس لە پێکهاتەی ئەو یارییە بکەین “.

ئەنچێلۆتی لەبارەی پێکانەکەی ملیتاوش گووتی “ ئەو یاریزانە لە ماسولکەکانی هەستی بە ئازار کرد، بۆیە بڕیارماندا گۆڕانکاری پێ بکەین “.

بابەتی زیاتر

Back to top button