ئیسپانیا

ریالییەکان باشترینی ئەم وەرزەی لالیگا بوون

یاریگا –

جود بێلینگهام و کارلۆ ئەنچیلۆتی وەک باشترین یاریزان و راهێنەری مانگی ئاب لە لالیگا هەڵبژێردران.

لەگەڵ راگەیاندنی باشترینەکانی خولی ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی نازناوی باشترین راهێنەری مانگی ئابی بەدەست هێنا. ئەم خەڵاتەی لە میشێڵ و روبێن باراجا راهێنەری یانەی جیرۆنا و ڤالێنسیای بردەوە.

لە مانگی ئابدا یانەی ریال مەدرید بە سەرۆکایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی سێ یاری لەسەریەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردەوە و پێشەنگی لالیگای بەدەستهێنا. ریال مەدرید لە بلباو بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا. پاشان بە ئەنجامی 1-3 لە ئەلمێریای بردەوە و لە یاریگای سێڵتاش بە ئەنجامی 0-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا. ریال یەکەم یاری خۆی لە مانگی ئەیلول دا بەرامبەر خیتافی بە ئەنجامی 2-1 بردەوە.

جود بێلینگهامی هێرشبەری یانەی ریال مەدرید خەڵاتی باشترین یاریزانی لالیگای بۆ مانگی ئاب بەدەستهێنا. لەم مانگەدا توانی لە سێ یاریدا چوار گۆڵ تۆمار بکات و یەک ئەسیستیش بکات.

خەڵاتی باشترین یاریزانی خوار 23 ساڵانیش درا بە لامین یەمال یاریزانی بارسێلۆنا و خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەم مانگەش درا بە مەمفیس دیپای بەهۆی گۆڵە جوانەکەی بەرامبەر گرانادا کە لە هەفتەی یەکەمدا تۆماری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button