ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئەنچێلۆتی قسەی خۆی لەبارەی ئێمباپێ کرد

یاریگا
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەنیە هیچ شتێک لەبارەی گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان بڵێت.

لە وەڵامی رۆژنامەنوسی کەناڵی RMC SPORTـی فەرەنسی سەبارەت بە دەنگۆی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی شازادەکان، راهێنەرەکەی شاهانەکان دەڵێت “ ئێوە بوێری ئەوەتان هەیە ئەو پرسیارەم لێبکەن، بەڵام من ئامادەنیم وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە، لەبەر ئەوەی هیچ ناچار نیم وەڵامی ئەو پرسیارەتان بدەمەوە “.

لە دوێنێوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە گوایە ئێمباپێ لە یانەکەی دڵخۆش نیە و هەوڵ دەدات سەرەتای ساڵی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button