گرنگترینمۆندیالی 2026

تووڕەیی ئینگلیزەکان لە بڕیارێکی فیفا؛ ناوبژیوانە دڵخوازەکەی مێسی بۆ یارییەکەی ئەرجەنتین و ئینگڵتەرا دادەنرێت

تیۆرییەکانی پیلانگێڕی لە مۆندیال دەستپێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دیاریکردنی ناوبژیوانی ئەمریکی، ئیسماعیل ئەلفاتی بۆ بەڕێوەبردنی یارییە چارەنووسسازەکەی قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئینگلتەرا، بووەتە هۆی دروستبوونی کاردانەوەیەکی توند و بێوێنە لە ناوەندە میدیاییەکانی بەریتانیا.

رۆژنامە ئینگلیزییەکان گومانێکی زۆریان خستووەتە سەر ئەم بڕیارەی فیفا و پێیان وایە دیاریکردنی ئەم ناوبژیوانە لە بەرژەوەندیی لیۆنێل مێسی و تانگۆدایە.

 میدیاکانی ئینگلتەرا بەتوندی رەخنە لەم بڕیارە دەگرن و بەئاشکرا باس لە بوونی لایەنگری دەکەن، دیارترین کاردانەوەکانیش بەم شێوەیەن؛

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ – Daily Mail؛ لیۆنێل مێسی لە یاریی پێش کۆتاییدا ناوبژیوانی دڵخوازی خۆی بۆ دادەنرێت، سەرەڕای بوونی ئەو تیۆریانەی کە پێیان وایە یارییەکانی مۆندیال پێشوەختە رێکخراون و دەستکاری دەکرێن.

رۆژنامەی سەن – The Sun؛ فیفا ئەو ناوبژیوانەی هەڵبژارد کە سەرپەرشتیی گرنگترین ساتەکانی ژیانی وەرزشیی لیۆنێل مێسی کردووە.

رۆژنامەی دەیلی میرەر Daily Mirror؛ ناوبژیوانەکە پشتڕاستکرایەوە و ئەرجەنتین رێک ئەوەی بەدەستهێنا کە دەیویست.

ئامارێک کە ئاگری گومانەکانی خۆشتر کردووە
ئەوەی زیاتر گومانەکانی هاندەران و میدیاکانی ئینگلتەرای قووڵتر کردووەتەوە و وەکوو رۆنێک بووە بۆ سەر ئاگری کێشەکە، ئامارەکانی مێسییە لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە ئەمریکییە؛ بەپێی ئامارەکان، یانەی ئینتەر مەیامی لەژێر سەرکردایەتی لیۆنێل مێسیدا، سەرجەم ئەو یارییانەیان بردووەتەوە کە ئیسماعیل ئەلفاتی کاری ناوبژیوانی تێدا کردوون، لە نێوانیشیاندا یاریی کۆتایی جامێک هەیە کە مێسی تێیدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

ئەم زانیارییانە وایان کردووە کە یارییەکەی نێوان ئەرجەنتین و ئینگلتەرا پێش فیکەی دەستپێک، لە دەرەوەی یاریگا بچێتە قۆناخێکی ئاڵۆز و پڕ لە ڕەخنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button