ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئەنچێلۆتی: کرووس بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکاتەوە

یاریگا-
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدرید ئاشکرای دەکات تونی کرووس ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەکەی، بەم زووانە داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

راهێنەرەکەی شاهانەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر سێڤییا گووتی “ بارودۆخمان باشە و دەمانەوێت لەسەر ئەنجامە باشەکان بەردەوام بین، هەرچەندە یانە ئەندەلوسیەکە دەیەوێت کێشەمان بۆ دروست بکات. تۆنی کرووس ئەم وەرزە لە وەرزی رابردوو باشترە، قسەم لەگەڵی کردووە و سەرەتای ساڵی داهاتوو بڕیاری کۆتایی دەدات “.

ئەنچێلۆتی لەبارەی وەستانی یارییەکانی لالیگا بەبۆنەی مۆندیالیش دەڵێت “ هیچ زانیارییەکم لەسەر یەم بابەتە نیە، هەر کاتێک ئێمەیان لەم بابەتە ئاگادار کردەوە، ئەو کات منیش پێتان دەڵێم “.

بابەتی زیاتر

Back to top button