ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئەنچێلۆتی ستایشتی ئاستی یاریزانانی ئاتلێتیکۆ دەکات

یاریگا
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای دێربی مەدرید ستایشی ئاستی یاریزانانی بەرامبەری کرد.

دوای یارییەکە راهێنەری مێرنگی گووتی “ ئەتلەتیکۆ تیپێکی باشە، کوالیتییەکی زۆر باشیان هەیە. بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەستیان بە یارییەکە کرد، بەڵام ئەنجامەکانی ئەم دواییانەیان باش نین، پێموایە تا کۆتایی خولەکە لە کێبڕکێیدا دەبن. ئێستا بڕیارم نەداوە دواتر چی بکەم، وەرزەکەمان بە باشی دەست پێکردووە، بەڵام هەموو شتێک دەتوانێت بگۆڕێت “.

ئەنچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دەڵێت “ ئێمە بۆ ماوەی ٨٠ خولەک یارییەکەمان کۆنترۆڵ کرد، دواتر كۆنتڕۆڵمان له‌ده‌ستدا و ئه‌مەش شتێکی ئاساییە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button