ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: مێرتینیز پەیوەندی بە گالاتاسەرای كرد

یاریگا-

یانەی گالاتاسەرای تورکی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان دێریس مێرتێنزی بەلجیكی و لوکاس تۆرێرای ئۆرۆگوایی راگەیاند.

مێرتێنز کە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی كە بۆ ماوەی نۆ ساڵ یاریکردن لەگەڵ ناپۆلی بێ یانە مابوو، گرێبەستێکی بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ یانە تورکییەکە واژۆ کرد.

یاریزانە بەلجیکییەکە دوو جار لەگەڵ ناپۆلی نازناوی جامی ئیتاڵیای بردەوە.

تۆرێرا نەیتوانی تواناکانی خۆی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ بسەلمێنێت، چونکە دوو وەرزی ڕابردوو بە خواستن لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و فیۆرنتینا بەسەر برد، هەروەها گرێبەستێکی 4 ساڵەی لەگەڵ گاڵاتاسەرای توركی واژۆ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button