ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆرێرا: نەیانهێشت لە یانەکەم بمێنمەوە

یاریگا-لوکاس تۆرێرا دەڵێت نەویستووە فیۆرەنتینا جێبهێڵێت بەڵام کەسێک لەنێو یانەکەدا رێگربووە لە مانەوەی.

تۆرێرا یاریزانی ئارسناڵە و وەرزی رابردوو بە خواستن لە ڤیۆلا بوو، ناوبراو ئارەزووی مانەوەی دەکرد بەڵام لە پۆستێکدا لە ئینستاگرام نوسیوییەتی “هاندەرانی فیۆرەنتینای ئازیز ئێستا کاتی ماڵئاواییە زۆر جێگەی دڵتەنگییە پەیوەندی من و فیۆرەنتینا کۆتایی دێت کە یانەیەک بوو زۆر خۆشەویست و پاڵپشتییان نیشاندام”.

ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییەکە دەشڵێت “هەموو هەوڵێکم دا بمێنمەوە بەڵام کەسێک رێگربوو لە گفتوگۆکاندا”.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا،  فیۆرەنتینا داوای لە ئارسناڵ کردووە ئەو ٢٠ ملیۆن یۆرۆ کەمبکاتەوە کە داوایان کردووە بۆ ئەوەی فیۆرەنتینا بەیەکجاری ئەو یاریزانە بگوازێتەوە و یانە ئینگلیزییەکەش رەتیکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button