ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌را

یانەیەکی ئیتاڵی داوای تۆرێرا دەکات

یاریگا
لوکاس تۆرێرا، ناوەڕاستکارە ئۆروگواییەکەی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی ئەم هاوینە دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیاش لەسەر هێلە بۆ گواستنەوەی.

دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانە ئەڵمانیەکە بەفەرمی ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئۆروگوای و یانەی ئینگلیزیەکە پێشکەش کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیدەکاتەوە بچێتە خولی ئەڵمانیا و هەموو ئامانجی خولی ئیتاڵیایە و هەردوو یانەی لازیۆ و فیۆرێنتیناش ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

لوکاس تۆرێرا لە ساڵی 2018 پەیوەندی بە ئارسێناڵ کرد و وەرزی رابردووش بە خواستن لە ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا یاری کرد و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەشی گەڕایەوە یانەکەی.

Back to top button