ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

فیکەلێدان لەبری چەپڵەڕێزان؛ ئینفانتینۆ و تڕامپ رووبەڕووی ناڕەزایەتی هاندەران بوونەوە

رێگری لە تڕامپ کرا بەشداریی ئاهەنگی یاریزانانی ئیسپانیا بکات

Yariga App

یاریگا –

لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 لە یاریگای نیویۆرک نیوجێرسی، دۆناڵد تڕامپ، سەرۆکی ئەمریکا و جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، رووبەڕووی فیکەلێدان و ناڕەزایەتییەکی توندی هاندەران بوونەوە.

تڕامپ کە بە کۆپتەری تایبەتی سەرۆکایەتی گەیشتە یاریگاکە، لە بەشێکی شووشەبەندی تایبەت لەگەڵ ئینفانتینۆ دانیشتبوو، هەروەها چەندین کەسایەتیی دیکەی وەکوو فلیپێی شەشەم، پاشای ئیسپانیا، مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و کلاودیا شەینباوم، سەرۆکی مەکسیک لە نزیک ئەوانەوە ئامادەی یارییەکە بوون.

بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتییەکان
هەرچەندە پێشتر کاتێک وێنەی تڕامپ لەسەر شاشەی یاریگاکە پێشاندرا تەنیا چەند فیکەیەکی کەم بیسترا، بەڵام کاتێک لە دوای بردنەوەی ئیسپانیا لەگەڵ ئینفانتینۆ هاتنە سەر چیمەنی یاریگاکە بۆ دابەشکردنی خەڵاتەکان، دەنگی فیکەلێدانی هاندەران یاریگاکەی هەژاند.

بەپێی راپۆرتەکانی کۆشکی سپی، ئاستی دەنگی یاریگاکە پێش هاتنە ناوەوەیان 78 دیسیبڵ بووە، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی سەرۆکی ئەمریکا راستەوخۆ بۆ 84 دیسیبڵ بەرزبووەتەوە.

هەوڵی خۆتێکەڵکردن بە ئاهەنگی ئیسپانیا
دوای ئەوەی تڕامپ مەدالیای دووەمبوونی پێشکەش بە لیۆنێل مێسی کرد و جامی مۆندیالی دایە دەست رۆدری، هەوڵیدا لە تەنیشت یاریزانانی ئیسپانیاوە بوەستێت و ببێتە بەشێک لە ئاهەنگگێڕانەکەیان، بەڵام دواتر بە هێمنی لەلایەن ئینفانتینۆوە لەو ناوچەیە دوورخرایەوە، ئەمەش دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوەیە کە هاوینی رابردوو لە مۆندیالی یانەکان لە هەمان یاریگادا روویدا، کاتێک تڕامپ جامی پاڵەوانێتییەکەی دایە یانەی چێڵسی و ویستی بەشداریی ئاهەنگەکەیان بکات، کە بووە هۆی سەرسوڕمانی یاریزانەکان.

یەکەمین سەرۆکی ئەمریکا لە یاریی کۆتایی مۆندیال
تڕامپ یەکەمین سەرۆکی ئەمریکایە کە لە کاتی دەسەڵاتدا ئامادەی یاریی کۆتایی مۆندیال بێت لەسەر خاکی وڵاتەکەی. پێشتر کاتێک ئەمریکا میوانداریی مۆندیالی 1994ـی کرد، بێڵ کلینتۆن ئامادەی یارییەکە نەبوو، بەڵکوو ئال گۆر، جێگری سەرۆک جامی پاڵەوانێتییەکەی پێشکەش کرد.

پەیوەندییە بەهێزەکەی ترەمپ و ئینفانتینۆ
تڕەمپ و ئینفانتینۆ پەیوەندییەکی زۆر نزیکیان هەیە. ئەم پەیوەندییە بەڕوونی دەرکەوت کاتێک تڕامپ پەیوەندی بە سەرۆکی فیفاوە کرد بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە سزای کارتی سوورەکەی فۆلارین بالۆگەنی یاریزانی ئەمریکادا بکرێت پێش یارییەکەیان لە قۆناخی 16.

هەرچەندە فیفا سزاکەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام ئەم شانۆگەرییە سیاسییە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تیمی ئەمریکا دروستکرد و لە کۆتاییدا بە دۆڕانیان بەرامبەر بەلجیکا ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button