ئه‌وروپائیسپانیایاریگا

ژمارەی درێسی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی نوێ

یاریگا-

هەژماری فەڕمی لیگا تایبەت بە خولی ئیسپانی ژمارەی درێسی یاریزانانی ڕیاڵ مەدریدی بۆ یاریەكانی وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.

ژمارەی درێسی یاریزانانی مێرینگی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و كامافینگا ژمارەكەی یۆڤیچی وەرگرتووە و ژمارەكەی لە 25ەوە گۆڕدراوە بە 16.

هەروەها ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا درێسی ژمارە 12ی مارسێلۆ ئەفسانەی یانەكە دەپۆشێت.

ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەری یاریزانی نوێی شاهانەكان درێسی ژمارە 22ی ئیسكۆ دەپۆشێت هەروەها چوامینی درێسی ژمارە 18ی گارێس بەیڵ دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button