ئه‌وروپا

ڤینیسیۆس: ئامانجمان بردنەوەی نازناوی سوپەری ئەوروپایە

یاریگا-

ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە گرنگی بردنەوەی نازناوی سوپەری ئەوروپا دەكات.

وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئینتراخت فرانكفۆرت لە یاری كۆتایی سوپەری ئەوروپادا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

ڤینیسیۆس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەژماری فەڕمی یوفا وتی: زۆر گرنگە هەوڵبدەین لە وەرزی نوێدا زۆرترین یاری ببەینەوە، کاتێک دەست دەکەین بە کێبڕکێکردن بۆ پاڵەوانێتییەکی گرنگی وەک جامی سوپەری ئەوروپا هەموو شتێک لە تواناماندا بێت دەیكەین بۆ بردنەوەی یەکەم نازناوی ئەم وەرزە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ساتێکی زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە وەک تیمێك، هەروەها بۆ من بە شێوەیەکی تایبەت، دوای وەرزێکی ئاوا باش، پێوویست بوو بە سەرکەوتنێک کۆتایی پێبهێنین.

یاریزانەكەی مێرینگی دەڵێت: هەمیشە دەڵێم، نزیکەی 15 ساڵم ماوە لە ژیانی وەرزشیمدا و نازانم کەی یاری کۆتایی داهاتوو دەبێت، بۆیە ناچار بووم بە تەواوی چێژ وەربگرم.

بابەتی زیاتر

Back to top button