ئه‌وروپائیسپانیا

كۆكی پێش دێربی مەدرید ڤینیسیۆس ئاگادار دەكاتەوە

یاریگا-

کۆکی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، پێش یاریە چاوەڕوانکراوەكەی نێوان هەردوو لایان، هۆشدارییەکی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید نارد.

وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا.

کۆکی لە لێدوانێكیدا کە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە دەڵێت “ئەگەر ڤینیسیۆس گۆڵێک تۆمار بکات و بڕیاریدا بە سەما ئاهەنگ بگێڕێت بەرامبەر هاندەرانمان ئەوا بە دڵنیاییەوە كێشەیەك درووست دەبێت”.

ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ پێشەنگی خولی ئیسپانیای گرتووە و ئەتلەتیكۆ مەدریدیش بە كۆكردنەوەی دە خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button