ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئەتلەیكۆ مەدرید

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدرید بكات، لە یاری قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

ڕیال مەدرید بە بردنەوە لە ڤیاڕیاڵ و ئەتلەتیكۆ مەدریدیش بە بردنەوە لە لیڤانتی توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانییەتیەكە.

لە لیستەكەدا هەریەك لە چوامینی، كارڤاخال ، ڤاسكێز و هازارد نابیندرێن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید:

كۆرتوا، لۆنین ، لۆپێز، میلیتاو ئالابا ، ڤاییخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، ڕۆدیگەر ، مێندی، كرۆس ، مۆدریچ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، سیبایۆس ، ماریۆ مارتن، ئەریباس، بێنزیما ، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، ڕۆدریگۆ ، ماریانۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button