ئیسپانیا

ئەتلەتیكۆ مەدرید یاریزانێكی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی گرنگی بە گواستنەوەی فێران تۆرێسی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا دەدات لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

ئەتلەتیكۆ مەدرید میمفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری پێشووی بارسێلۆنای گواستەوە ڕیزەكانی و لە گواستنەوەكانی زستانەدا و دیگۆ سیمۆنی دەیەوێت هێرشبەرێكی دیكەی یانە كەتەلۆنییەكە بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكرد ئەتلەتیكۆ مەدرید دەیەوێت فێران تۆرێسی ئیسپانی لە گواستنەوەكانی زستانەدا بگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەی.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە هاوشانی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەرسیناڵیش دەیەوێت هێرشبەرەكەی یانە كەتەلۆنییەكە بگوازێتەوە.

لە ساڵی 2022 تۆرێس لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ ، بەشداری لە 49 یاریدا كردووە و 12 گۆڵی تۆماركردووە و حەوت گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button