ئیسپانیا

سیمیۆنی گومان لەسەر داهاتووی خۆی دروست دەکات

یاریگا-

دیگۆ سیمیۆنی، ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی گومان لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی درووست دەكات و ئاماژەی بەوە كرد كە دوای تەواو بوونی وەرز خوێندنەوەی بۆ دەكات.

شەوی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدریدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

بەو شكستە ئەتلەتیكۆ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا ماڵئاوایی كرد و یانە شاهانەكەش خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە سیمیۆنی ووتی: لە چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیا كراینە دەرەوە، قۆناغی دووەمی لالیگامان ماوە بۆ ئەوەی بگەینە ئەو ئامانجەی كە پێوویستمانە، دواتر بە هێمنی لێكۆڵینەوە دەكەین لەوەی كە چ شتێك گونجاوە بۆ هەموومان.

هەروەها ڕاهێنەرەكەی ڕۆخی بلانكۆس ووتیشی: زۆر دڵخۆشم کە لە ئەتلەتیکۆ مەدریدم، بەردەوامم لە پێشكەشكردنی باشترینم تا دوا ڕۆژم لێرە وەک چۆن لە یەکەم ڕۆژەوە کردوومە.

ئەتلەتیكۆ مەدرید بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولی ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی 13 خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button