یامال لە پەیامێکیدا بۆ سیمیۆنی: هیوادارم لە پلانەکانتدا ئەم چاکەیەم لەگەڵدا بکەیت

یاریگا –
لەپێش یارییە چارەنووسسازەکەی سبەی شەویان لە یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، لامین یامالی ئەستێرەی یەکەمی بارسێلۆنا پەیامێک ئاراستەی دیێگۆ سیمیۆنی دەکات.
کوڕانی سیمیۆنی یاریی چوونی نێو یاریگای کامپ نۆویان 0-2 لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی کردەوە کە بەشێک لە شرۆڤەکارانی وەرزشەکە پێیان وابوو راهێنەرە ئیسپانییەکە بە سوود وەرگرتن لە تاکتیکە توند و زەبرەکانی لەدژی یاریزانانی بلاوگرانا بەتایبەت لێدان لە یامال توانیان ریتمی بارسا بگۆڕن.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان، یامال وتی
من زۆر هەست بە باشی دەکەم و پڕ هیوام بۆ یارییەکە. من بەپەرۆشم و هیوادارم بتوانم جیاوازیی دروستبکەم. با ببینین، بەشکوو “چۆلۆ “سیمیۆنی ئەو چاکەیەم لەگەڵدا بکات و یاریزانی تایبەتم بۆ تەرخان بکات کە، هیوادارم ئەوە بکات.
🚨🔥 Lamine Yamal: “I hope El Cholo will do me a favor and put a player to play one vs one against me tomorrow”.@mundodeportivo 🎥 pic.twitter.com/UGNaswflPm
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 13, 2026
لاوە ئیسپانییەکە بەتەواوەتی گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی راستەقینەی خۆی، بەتایبەت دوای ئەو پێکانەی ماوەیەک پێوەی دەیناڵاند و رەخنەی زۆری لێگیرا بەهۆی دابەزینی ئاستی. بۆیە لەو بارەیەوە وتی
من زۆر تامەزرۆم بۆ یارییەکە. من هەمیشە خۆم ئەوەم وتووە کە سەرەتای وەرزەکە گومان زۆر لەسەر ئاستم دروستبوو بەهۆی پێکانەکە لە بن رانم. ئێستاش دڵخۆشم لەم ساتانەم، هەر ئەوەشە کە یاریزانە راستەقینەکان لێی دەردەکەون.



