ئیسپانیا

ڕاهێنەری لیگانێس ناوبژیوان بەهۆکاری شکستەکە دەزانیت !

یاریگا- لە درێژەی یاریەکانی هەفتەی 20 لالیگا یانەی بارسێلۆنای پێشەنگ توانی لە لیگانێس بباتەوە و زیاتر جێگای خۆی لە یەکەمی ڕیزبەندی لالیگا پتەوبکات .

دوابەدوای یاریەکە ڕاهێنەری لیگانێس هۆکاری سەرەکی شکستەکەی بۆ هەڵەی ناوبژیوانی گێرایەوە کە گۆڵی دووەمی بارسێلۆنای هەژمارکردووە کاتێک سوارێز پێش تۆمارکردنی گۆڵەکە لە گۆڵپارێزی لیگانێس دەدات .

لەوبارەیەوە ماوریسیۆ پیلیگرینۆ وتی ” ئێمە لەگێمی دووەمدا ئاستمان زۆرباش بوو ، بەڵام گۆڵی دووەمی بارسا هەموو شتێکی تێکدا و بەداخەوە ڕیتمی یاریەکەی گۆڕی ، پێم وایە هەموو جیهان هاوڕایە کەئەو گۆڵەی سوارێز نادروست بوو چونکە بەئاشکرا لە گۆڵپارێزی ئێمەی دا .

بەڤیدیۆ تەواوی قسەکانی ببینە

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close