ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال سۆسێداد

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال سۆسێداد بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیال سۆسێداد بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆزدەیەمی خولی ئیسپانیا.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانی دێت و ریال سۆسێدادیش بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لەپلەی سێیەم دێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیال مەدرید:

كۆرتوا، لۆنین ، لۆپێز ، میلیتاو ،ڤاییخۆ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، ڕۆدیگەر كرۆس ، مۆدریچ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، سیبایۆس ، ماریۆ مارتن، هازارد ، بێنزیما ، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، ڕۆدریگۆ ، ماریانۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button