بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زانیاریی نوێ؛ رێککەوتن لەسەر راشفۆرد کراوە

Yariga App

یاریگا –

نوێترین زانیاریی لەسەر مارکوس راشفۆرد دەخرێتەڕوو کە جەخت لە رێککەوتن دەکات لەسەر یاریزانە ئینگلیزیەکە.

راشفۆرد ئەم وەرزەی بەخواستن لەگەڵ بارسێلۆنا بەڕێدەکات دوای ئەوەی لە سەردەمی راهێنەرایەتی روبێن ئامۆریم نەیتوانی خۆی لەگەڵ پلانەکانی ئەو راهێنەرەی ئەوکاتی مانچێستەر یونایتدا بگونجێنێت.

هانزی فلیک ئامارەکانی هێرشبەرەکەی بەدڵە و دەیەوێت لە کامپ نۆ بیهێڵێتەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆ لەبارەی گواستنەوەی مارکوس لەپشتی پەردەوە بەردەوامیی هەیە. خودی یاریزانەکەش دەیەوێت لەگەڵ بلاوگرانا بمێنێتەوە.

رۆژنامەنووسەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هەر لە مانگی مارس/ئازاری ئەم ساڵ رێککەوتن لەسەر مەرجەکان کراوە بۆ هێشتنەوەی ناوبراو لەو یانە کەتەلۆنیە.

سەبارەت بە نرخی ئەستێرە 28 ساڵیەکە، رۆمانۆ زانیویەتی کە مان یونایتد جەخت لە 30 ملیۆن یۆرۆ دەکاتەوە و بە یەک گوژمەش بدرێت کە مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی راشفۆردە و پێشتر کاتی گواستنەوەی بەخواستن دیاریکراوە، بەڵام لایەنی ئیسپانیش پێداگری دەکاتەوە لەسەر شێوازیتری نرخەکە و پارەدانەکەی.

یاریزانە ئینگلزیەکە لەم وەرزەی لە 44 بەشداریدا خاوەنی 13 گۆڵ و 10 ئەسێستە و لەگەڵ تیمەکەی فلیک توانیان لالیگا ببەنەوە. لەو وەرزەی کە گۆڵە ناوازەکەی بە لێدانی راستەوخۆ لەدژی ریال مەدرید لە هەفتەی 35ی خولی ئیسپانی هێندەیتر بیرۆکەی هێشتنەوەی لای کارگێری بارسێلۆنا پێشخست.

بابەتی زیاتر

Back to top button