ئه‌وروپائیسپانیا

پێنج هێرشبەر پاڵێوراون بۆ پتەوكردنی هێڵی هێرشبردنی ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا لیستی ئەو یاریزانانەیان ئاشكرا كرد كە پاڵێوراون بۆ پتەوكردنی هێڵی هێرشبردنی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێك بکات بۆ جێگرەوەی کەریم بنزیما، بەتایبەت دوای رۆیشتنی بۆرخا مایۆرال و نزیکبوونەوەی رۆیشتنی ماریانۆ دیاز.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانەی ریاڵ مەدرید  5 یاریزانی دەستنیشانکردووە، بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ یەكیان بکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو پێنج یاریزانە بریتین لە، تیمۆ ڤێرنەر، هێرشبەری چێڵسی، ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری پێشووی مانچێستەر یونایتد، ئیدین دزێکۆ، هێرشبەری ئینتەرمیلان، ڕائول دی تۆماس، هێرشبەری ئیسپانیۆل و بنیامین سیسکۆ، هێرشبەری یانەی ڕیدبول سالزبۆرگ.

یانە شاهانەكە لەم هاوینەدا تەنها دوو گرێبەستی ئەنجامدا، ئەوانیش ئەنتۆنیۆ رودیگەر لە هێڵی بەرگری و ئاوریلیان چوامینی لەهێڵی ناوەڕاستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button