ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا دەیەوێت لە دوو یاریزانی ڕزگاری ببێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد، بارسێلۆنا دەستیکردووە بە ئامادەکاری بۆ ڕزگاربوون لە یاریزانە زیادەکانی یانەكەی، دوای گرێبەستە نوێیەکانی كە لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا ئەنجامیدا.

بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی و جول کۆندی و رافینیا و ئەندریاس کریستنسن و فرانک کیسی واژۆ کرد.

بەگوێرەی رۆژنامەی “تۆتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی، چەندین یاریزان هەن کە گرەنتی بەردەوامبوونیان لە کامپ نۆ نیە ، لەوانە میرالێم پیانیچ و میمفیس دیپای.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یوڤێنتوس ئارەزووی ئەوە دەکات یاریزانەکان بگوازێتەوە یانەكەی، بەتایبەت پیانیچ کە لەلایەن ماكسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەری یانەکەوە پێشوازی لێدەکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button