
یاریگا –
رافا یوستی، جێگری سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەواڵێكی خۆش بە هاندەرانی یانەكەی دەدات.
بارسێلۆنا لە ساڵانی دواییدا بەدەست قەیرانێکی دارایی گەورەوە ناڵاندوویەتی، کە کاریگەری کردووەتە سەر توانای یانەکە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانی نوێ و تۆمارکردنیان لە خولی ئیسپانی.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا یاساکانی یاریی دارای خاوێن بەسەر یانەكاندا دەسەپێنێت، کە ناچاریان دەكات بە سەقفێکی دیاریکراوی مووچەوە پابەند بن، ئەمەش یانە كەتەلۆنییەكەی رووبەڕووی سەختییەکی زۆر لە تۆمارکردنی گرێبەستە نوێیەکانیدا كردەوە، هەروەها ژمارەیەک لە یاریزانەکانیشی ناچار بوون مووچەکانیان بۆ هاوکاریکردن لە تێپەڕاندنی قەیرانەکە كەمبكەنەوە.
‼️ RAFA YUSTE AUGURA MÁS FICHAJES 🔵🔴
🗣️ “De aquí a que termine la temporada, hoy no las puedo decir, conocerán nuevas incorporaciones que Deco y Bojan están haciendo”, dice el presidente del Barça en el Senado. También asegura operar dentro de la norma 1:1.
🎥 @Guillembp01 pic.twitter.com/J4p2ebKPId
— Jijantes FC (@JijantesFC) June 9, 2026
رافا یوستی لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند:
گەڕاینەوە بۆ یاسای 1:1 هەربۆیە دەتوانین بەشێوەی ئاسایی گرێبەست واژۆ بكەین.
هەر بۆیە لە ئەمڕۆوە تاوەكوو كۆتاییهاتنی مێركاتۆی هاوینە كە ئێستا ناتوانم ئاشكرایان بكەم بەڵام ئاشنای ئەو گرێبەستانە دەبن كە دێكۆ و بۆیان كاریان لەسەر دەكەن.
یاسای 1:1 چییە؟
بەگوێرەی یاسای 1:1 یانەکان لەبەرامبەر بەدەستهێنانی هەر یۆرۆیەک دەتوانن یۆرۆیەکی دیکە خەرج بکەن.



