ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کلاسیکۆی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید هەنگاوەکانی رفاندنی خولیان ئالڤارێزی لە بارسێلۆنا دەستیپێکرد

چیرۆکەکە دەستیپێکرد

Yariga App

یاریگا –

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان گەرمییەکی بێوێنە بەخۆیەوە دەبینێت و ئەم جارە دەنگۆی گواستنەوەیەک هاتووەتە پێشەوە کە دەکرێت تەواوی شاری مەدرید بهەژێنێت.

تۆڕی ESPN Argentina بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریال مەدرید  گرنگییەکی زۆر بە گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز دەدات و تەنانەت، فلۆرێنتینۆ پێرێز لەگەڵ کەسە نزیکەکانی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە کۆبووەتەوە.

بەشی ئەرجەنتینی تایبەت بە تۆڕە بەرفراوانەکە بە سەردێڕیکی سەرنجڕاکێش دەستیپێکردووە؛ “رەنگە خولیان لە شاری مەدرید بمێنێتەوە بەڵام یانەکەی بگۆڕێت.”

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت ریال مەدرید بۆ رازیکردنی بەرپرسانی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ناچار بێت بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بخاتە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەمەش دۆسیەکە دەکاتە یەکێک لە گرانترین گواستنەوەکانی هاوینە.

گواستنەوەی یاریزانێک بە شێوەی راستەوخۆ لە ئاتلێتیکۆ بۆ رتال مەدرید، هەمیشە جەنگێکی راگەیاندنی و هەواداریی گەورە لە نێوان هاندەرانی هەردوو جەمسەرەکەدا دروستدەکات.

لە کۆتاییدا سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، رۆخی بلانکۆس بسوورە لەسەر هێشتنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکەی و بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت، بەڵام ئارەزووی خودی ئالڤارێز بۆ مانەوە لە ژینگە و شاری مەدرید، دەکرێت هاوکێشەکە بۆ بەرژەوەندیی یانەی شاهانە بگۆڕێت.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ بریکاری کارەکانی یاریزانەکە ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە گووایە رەتیکردووەتەوە ریال مەدرید پەیوەندی پێوە کردبن و تەنیا رایگەیاند کە ئێستا هیچ لێدوانێک لەو بارەوە نادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button