خوله‌کانی دیکە

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ لێساندرۆ گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
لێساندرۆ مارتینێز، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ درێسی یانەی مانچێستەر یونایتد بپۆشێت.

کەمێک پێش ئێستا تۆڕی هەواڵی EAPN بڵاویکردەوە، دواجار کارگێری شەیتانە سوورەکان توانی لەگەڵ یانە هۆڵەندیەکە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی بگاتە رێکەوتن و، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو ئەو یاریزانە گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ بکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە یانەی ئینگلیزیەکە 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی مارتینێز پێشکەش یانەی ئەیاکس کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button