ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

داوا دەکرێت خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز لە مارتینێز بسەندرێتەوە

یاریگا
ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بەهۆی رەفتارەکانی دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالی 2022، داوا دەکرێت ئەو خەڵاتەی لێ بسەندرێتەوە.

کارل ئۆلیڤێ سەرۆکی لیژنەی کاروباری ئۆڵمپیادی 2024ـی فەرەنسا، لەبارەی رەفتارەکانی گۆڵپارێزەکەی تانگۆ دەڵێت ” داوا لە فیفا دەکەم، بەهۆی ئەو هەڵس و کەوتە دوور لە وەرزشیانەی گۆڵپارێزی تانگۆ، خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهانی لێ بسەندرێتەوە، چونکە ئەو سەلماندی کە شایستەی ئەو خەڵاتە نیە ”.

مارتینێزی دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی مۆندیال، بەهۆی رەفتارەکانی هەرایەکی زۆری نایەوە، هەروەها پاش گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی، سوکایەتی بە کلیان ئێمباپێ یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنساش کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button