ئه‌وروپائیسپانیامۆندیال

مارتینێز دەبێتە شوێنگرەوەی ئێنریکێ

یاریگا
لە ئەگەری وازهێنان یان دوورخستنەوەی لویس ئێنریکێ، لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، رەنگە رۆبێرتۆ مارتینێز لە شوێنی دەست نیشان بکرێت.

رادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەهۆی دەرکردنی هەڵبژاردەکەیان لە قۆناغی شازدەی مۆندیالی قەتەر، چارەنوسی راهێنەرەکەیان نادیارە و، دەنگۆیەکیش هەیە فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان، دەیەوێت راهێنەرەکەی پێشووی بەلجیکا لە شوێنێ راهێنەرەکەیان دەست نیشان بکەن.

مارتینێزیش هاوشێوەی لویس ئێنریکێ، نەیتوانی هەڵبژاردەکەی بگەینێتە قۆناغی شازدەی مۆندیالی قەتەر و دواتر وازی لە پۆستەکەی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button