ئه‌وروپائیسپانیا

مارتینێز پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیک بلباو هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا دەکات.

جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ماوەیەکە بەرگریکارەکەی یانەکەی هەرێمی باسکی کردووەتەوە و داوایان لە یاریزانەکە کردووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکاتەوە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بە ئاسانی و بێ بەرامبەر بیگوازنەوە ریزەکانیان و، خودی یاریزانەکەش پێشوازی لەم داواکاریەی کردووە و ئامادەیە وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بپۆشێت.

مارتینێز بەهۆی ئەوەی هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، دەتوانێت بۆ وەرزی داهاتوو بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button