خوله‌کانی دیکە

مارتینێز: رۆناڵدۆ شایستەی رێزی زیاترە

یاریگا
رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەرە نوێیەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، لە یەکەم لێدوانی باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات.

راهێنەرە ئیسپانیەکەی پۆرتوگال، لە یەکەم دەرکەوتنی دوای وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی، سەبارەت بە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکان دەڵێت “ رۆناڵدۆ شایستەی رێزێکی زیاترە، ئەو یاریزانە 19 ساڵە خزمەتێکی گەورەی هەڵبژاردەکەی کردووە و، یەکێکە لەو یاریزانانەی لە پلانەکانمدا دەبێت، دەمەوێت لە داهاتوویەکی نزیک، بە تەنیا قسەی لەگەڵ بکەم “.

مارتینێز دوای وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەلجیکا، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی بووە راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال.

بابەتی زیاتر

Back to top button