بارسێلۆنا پشکی شێری بردووە لە پێکهاتەکەی نموونەیی ئەم وەرزەی لالیگا

یاریگا –
دوای بەفەرمی بە پاڵەوانبوونی بارسێلۆنا لەم وەرزەی لالیگا، پێکهاتەی نموونەیی وەرزەکە بڵاوکرایەوە.
بارسا لە پێکهاتەکەدا بە چوار یاریزان زۆرترین یاریزانی تێدا هەڵبژێردراوە.
یانە کەتەلۆنیەکە لە هەفتەی 35ی خولی ئیسپانی 2-0 کلاسیکۆی لە ریال مەدرید بردەوە کە هاوکات سێ خاڵی مسۆگەرکردنی نازناوەکە بوو.
لە باشترین 11 یاریزانە سەرەکییەکە بۆ پێکهاتەی نموونەیی وەرزەکە، هەریەکە لە خوان گارسیای گۆڵپارێز، ئێریک گارسیای بەرگریکار، پێدری لە هێڵی ناوەراست و لامین یامال لە هێرشبەری وەک باشترین دیاریکراون.
ریال مەدرید کە پلەی دووەمی وەرزەکە بوو، بە سێ یاریزان پێکهاتە نموونەییەکە تەواو دەکات. کە ئەوانیش فێدیریکۆ ڤاڵڤێردی، ئۆرێلین چوامینی و کیلیان ئێمباپێیە.
ئەو چوار یاریزانەی دیکە لە پێکهاتەکەدا، هەریەکە و هی یانەیەکەی جیاوازە. ئەوانیش هێرشبەری کۆسۆڤی ڤیداد موریکی لە مایۆرکا، بەرگریکاری ئیسپانی مارکۆس لۆرێنتی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید، بەرگریکار سانتیاگۆ مۆرینیۆی ئۆروگوایی لە ڤیاڕیاڵ، بەرگریکاری ئیسپانی کارلۆس رۆمێرۆ لە ئیسپانیۆل.
🚨 𝗢𝗙𝗙𝗜𝗖𝗜𝗔𝗟: La Liga have announced the Team of the Season! pic.twitter.com/OkyuZCdAfx
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) May 13, 2026



