
یاریگا –
پاریس سانجێرمان بە بردنەوە لە لێنس دوو چۆلەکەی پێکا؛ لە نزیکترین رکابەری ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسی بردەوە و هاوکات بووە پاڵەوانی خولەکەش.
لە هەفتەی 33ی لیگ وەن پی ئێس جی بووە میوانی لێنس و توانی 0-2 لە خاوەن ماڵ بباتەوە. بەو بردنەوەیە، تیمەکەی لویس ئێنریکی بووە خاوەنی 76 خاڵ و جیاوازییەکەی لەگەڵ لێنسی دووەم بۆ 9 خاڵ بەرزکردەوە. بەوەش بەبێ گرنیدان بە ئەنجامەکانی کۆتا هەفتە، بوونە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی.
ئەوە جاری پێنجەم بوو لەسەریەک کوڕانی پایتەخت نازناوەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە. بەگوێرەی پێگە و ماڵپەڕەکانی تایبەت بە ئامار و ریکۆردەکان، پاریسیەکان بەو نازناوە ناویان چووە تۆماری ژمارە پێوانەییەکانەوە بە بردنەوەی 5 جاری لەسەریەک.
🏆🔵🔴 PSG ARE LIGUE 1 CHAMPIONS.
14th title in club history. 5th consecutive season of domestic dominance.
Paris rules France. No debate. 👑🇫🇷 pic.twitter.com/w2s7BjCMUk
— 365Scores (@365Scores) May 13, 2026
ئێنریکی بۆ ئەو یارییە بە پێکهاتەی تەواو سەرەکی بەشداری نەکرد، ئەوەش لەبەر حیساباتی بۆ یارییەکەی فیناڵی چامپیۆنزلی بەرامبەر ئارسیناڵ کە 30ی ئەم مانگە لەنێو یارەیگای پوشکاش لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەدەجێت و چاویان لەوەیە پارێزگاریی لە نازناوەکە بکەن.
پاریس سانجێرمان لە مێژووی خۆیاندا خاوەنی 14 نازناوی خولی وڵاتەکەیانن. نزیکترین رکابەریان سانت ئیتیانە کە 10 نازناوی هەیە.



