ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

وردەكاری گرێبەستەكەی لینگلێت لەگەڵ تۆتنهام

یاریگا-

وردەكاری ڕێككەوتنی كلیمۆنت لینگلێتی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی.

فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت وردەكاری ڕێككەوتنی یاریزانەكەی لەگەڵ تۆتنهام بڵاوكردەوە.

ئاشكرایكرد كە لینگلێت بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك پەیوەندی بە تۆتنهامەوە دەكات بەڵام بارسێلۆنا مافی كڕینەوەی یاریزانەكەی بە تۆتنهام نەداوە و دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەكەی بەرگریكارەكە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد كە تۆتنهام نیوەی موچەی یاریزانەكە دەدات و بارساش نیوەكەی دیكەی.

لینگلێت لەگەڵ بارسێلۆنا 158 یاری كردووە حەوت گۆڵی تۆمار كردووە و سێ گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button