ئه‌وروپا

فەرمی: یوفا سزای لیۆناردۆی دا دوای ڕووداوەكانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا سزای لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی پاریس سان جێرمانی دادوای ڕووداوەكانی یاریەكەی نێوان پاریس و ڕیاڵ مەدرید.

لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یانە شاهانەكە توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەكی كۆتایی دوای بردنەوەیان لە یانە فەڕەنسیەكە.

لە كاتی بەڕێوەچوونی یاری گەڕانەوەیان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، لیۆناردۆ و ناسڕ خلێفی چوونە ژووری ناوبژیوانان بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین دژی بڕیارەكانیان.

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا بۆ یاریەك لیۆناردۆ ڕابگرێت و نەتوانێت بچێتە یاریگا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاس یوفا ناسڕ خلێفیان پشتگوێ خستووە و سزایان نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button