گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ سوید سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و تونسی گۆڵباران کرد
سوید بە سەرکردایەتی ئیزاک و یۆکێریش تونسی راماڵی

یاریگا –
هەڵبژاردەی سوید و تونس لە دووەم یاریی کۆمەڵەی شەشەم رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بەرژەوەندی سوید کۆتاییهات.
لەمیانی یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 و لە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و خێراترین یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە، هەڵبژاردەی سوید بردنەوەیەکی بەسەر تونس بەدەستهێنا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە تونسی بردەوە.

هەڵبژاردەی سوید و تونس هاوشانی هۆڵەندا و ژاپۆن دەکەونە کۆمەڵەی F.
گۆڵەکانی سوید لەلایەن یاسین عەباس دوو گۆڵ، ئالیکساندەر ئیزاک، ڤیکتۆر یوکێریش و ماتیاس سڤانبێرگ کران، تاکە گۆڵەکەی تونسیش لەلایەن عومەر رەکیک کرا.



