
یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری ریال مەدرید، دواجار ئەو کەسەی دۆزییەوە کە دەیەوێت لە پڕۆژە نوێیەکەیدا وەکوو یاریدەدەری یەکەم لە تەنیشتی بێت.
دوای ئەوەی دەرگای دانوستانەکان لەگەڵ چەند ناوێکی گەورەدا کرایەوە، دواجار رێگاکە گەیشتە سامی خزێرە.
رەتکردنەوەی کارڤالیۆ؛ هۆکار چی بوو؟
رادیۆ مارکا بڵاویکردووەوە، ریکاردۆ کارڤالیۆ، یاریزانی پێشووی مۆرینیۆ و بژاردەی ژمارە یەکی لیستی داواکارییەکانی راهێنەرەکە بووە، بەڵام کارڤالیۆ کە ئێستا بەشێکە لە تیمی راهێنەرایەتیی رۆبێرتۆ مارتینێز، بڕیاری داوە بەردەوام بێت لەسەر پڕۆژەکەی ئێستای و بە تەواوی داواکارییەکەی مۆرینیۆی رەتکردووەتەوە. ئەمەش مۆرینیۆی ناچار کرد بیر لە بژاردەی دووەم بکاتەوە.
🚨🚨Mourinho habló con Ricardo Carvalho, habló con Raphaël Varane y hablo con Sami Khedira 🚨🚨
Al final, el elegido es el alemán porque Carvalho, que era el número 1 en la lista, le ha dicho NO A MOU. Sigue con Roberto Martínez.
Khedira ya ha dado el ok y se incorpora con… https://t.co/aw2zHMOxnR
— Sergio Valentín (@Sergivalentin_) June 14, 2026
خزێرە؛ بژاردەیەک لە دڵەوە
دوای ئەوەی ناوی رافایێل ڤاران و چەند ناوێکی دیکە وەکوو ئەگەری یاریدەدەری مۆرینیۆ هاتنە پێشەوە، دواجار سامی خزێرە بوو کە رەزامەندی پێشاندا. پەیوەندییەکی بەهێز و مێژوویی لە نێوان مۆرینیۆ و خزێرەدا هەیە، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرکەوتنەکانیان لە ریال مەدرید.
خزێرە بە ئەزموونی گەورەی لە خولە گەورەکانی ئەوروپا و تێگەیشتنە قووڵەکەی بۆ فەلسەفەی مۆرینیۆ، بە باشترین جێگرەوە دەبینرێت.
مۆرینیۆ چی لە خزێرە دەوێت؟
مۆرینیۆ پێویستی بە کەسێکە کە جگە لە بوونی وەکوو یاریدەدەر، رۆڵی پردێکیش ببینێت لە نێوان یاریزانان و ژووری جلگۆڕیندا. خزێرە دەتوانێت ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە کە مۆرینیۆ هەمیشە لە یاریدەدەرەکانیدا بەدوایدا دەگەڕێت. گواستنەوەکە بە تەواوی یەکلایی بووەتەوە و تەنها چاوەڕوانی راگەیاندنی فەرمییە.



