گرنگترینمۆندیالی 2026

لە کەمپی پەنابەرانەوە بۆ مۆندیال؛ چیرۆکی سەرسووڕهێنەری نێستۆری ئیرانکوندا

ئەستێرەیەکی لەدایکبووی کەمپی پەنابەران

Yariga App

یاریگا –

نێستۆری ئیرانکوندا، ئەو یاریزانەی کە بە ‘جود بێلینگهامی ئوسترالیا’ ناودەبرێت، بووەتە پاڵەوانی نەتەوەیی وڵاتەکەی.

نێستۆری، ئەو یاریزانەی گۆڵی یەکەمی لە بردنەوە گرنگەکەیان بە ئەنجامی 2-0 بەرامبەر تورکیا کرد، هەڵبژاردەکەی هەنگاوێک لە قۆناخەکانی داهاتووی مۆندیالی 2026 نزیک کردەوە و ناوی خۆیشی لە مێژووی تۆپی پێی ئوسترالیا چەسپاند.

چیرۆکی ئەو لاوە تەمەن 20 بەهارییە، لە ساڵی 2006 لە کەمپی پەنابەرانی نیارۆگوسو لە تەنزانیا دەستپێدەکات، کاتێک خێزانەکەی بەهۆی شەڕی ناوخۆوە لە وڵاتی بوروند هەڵاتبوون.

دوای ئەوەی لە تەمەنی منداڵیدا چوونە ئوسترالیا، ئیرانکوندا بەهرە وەرزشییەکەی لە ئەدیلاید دەرکەوت.



 سەرەتای دەرکەوتن
دوای ئەوەی لە یانەی ئەدیلاید یونایتد درەوشایەوە، سەرنجی یانەی بایرن میونشنی بۆ خۆی راکێشا و پەیوەندی بە یانە باڤارییەکەوە دەکات، هەرچەندە نەیتوانی بچێتە پێکهاتەی یەکەم، بەڵام لەگەڵ ئەستێرەیەکی وەکوو هاری کەین مەشق و راهێنانی کردووە.

بەڵام ئیرانکوندا بڕیارێکی بوێرانەی دا و هاوینی رابردوو بایرنی جێهێشت بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی واتفۆردی ئینگلیزییەوە، هۆکارەکەشی سادە بوو؛ مسۆگەرکردنی خولەکی یارییکردنی زیاتر بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی مۆندیالی 2026 بکاتەوە.

ئەم سەرکێشییەی ئەنجامێکی زۆر باشی هەبوو. بە چوار گۆڵ و دروستکردنی پێنج گۆڵ بۆ واتفۆرد لەم وەرزەدا، ئیرانکوندا پێگەی خۆی وەکوو یاریزانێکی پێکهاتەکەی ئوسترالیا مسۆگەر کرد.

Back to top button