گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئوسترالیا سێ خاڵی زێڕینی لە تورکیا وەرگرت
ئوسترالیا سێ خاڵی یارییەکەی لە تورکیا وەرگرت

یاریگا –
هەڵبژاردەی ئوسترالیا توانی لە هەڵبژاردەی تورکیا بباتەوە و یەکەم سێ خاڵی خۆی بەدەستبهێنێت.
لەمیانی یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئوسترالیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی تورکیا بووەوە و بە ئەنجامی 2-0 یارییەکەی لێ بردەوە.
هەڵبژاردەی ئوسترالیا و تورکیا هاوشانی ئەمریکا و پاراگوای دەکەونە کۆمەڵەی چوارەم.
گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەی ئوسترالیا لەلایەن نێسترۆی ئیرانکوندا لە خولەکی 27ـی یارییەکە کرا و گۆڵی دووەمیش لەلایەن کۆنۆر مێتکاڵف لە خولەکی 75 کرا.
بەم سەرکەوتنە گرنگە ئوسترالیا پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەکە جێگیر کرد و لە یاریی داهاتوو رووبەڕووی ئەمریکا دەبێتەوە، لە بەرامبەردا تورکیا رووبەڕووی پاراگوای دەبێتەوە.



