گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ سکۆتلاند سەرکەوتنی بەسەر هایتی بەدەستهێنا

سکۆتلاند بردنەوەیەکی زەحمەتی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی سکۆتلاند بەزەحمەت لە هەڵبژاردەی هایتی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

لە یاریی دووەمی کۆمەڵەی سێیەم کە هەڵبژاردەکانی بەرازیل، مەغریب، سکۆتلاند و هایتی لەخۆدەگرێت، سکۆتلاند بە ئەنجامی 1-0 لە هایتی بردەوە.

ئەنجامی کۆتایی یاریی نێوان سکۆتلاند و هایتی

سکۆتلاند لە رێی جۆن ماکگین لە خولەکی 28 تاکە گۆڵی یارییەکە و سەرکەوتنی کرد، هەرچەند هایتی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە تاوەکوو دوایین خولەک هەوڵی دا بەڵام نەیانتوانی دەرفەتەقەکان بقۆزنەوە و هەوڵەکان بێئەنجام بوون.

ئەم بردنەوەیە بۆ سکۆتلاند زۆر گرنگ بوو بەتایبەت کە بەرازیل و مەغریب یەکسان بوون، لەو لاشەوە ئەرکی هایتی قورستر کرد کە لە یاریی داهاتوو رووبەڕووی بەرازیل دەبێتەوە.

Back to top button