گرنگترینمۆندیالی 2026

ئارچیڤۆ ڤار: ناوبژیوان ستەمی لە بەرازیل کرد و یاریزانێکی مەغریب شایستەی کارتی سوور بوو

شیکاریی ئارچیڤۆ ڤار بۆ حاڵەتەکانی یارییەکەی بەرازیل و مەغریب

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی ئارچیڤۆ ڤار ناوبژیوان و ژووری ڤار لە یارییە چاوەڕوانکراوەکەی هەڵبژاردەی بەرازیل و هەڵبژاردەی مەغریب بڕیاری هەڵەیان داوە.

پێگەی ئارچیڤۆ ڤار بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەم ئەشرەف حەکیمی بە توندی بزماری پێڵاوەکانی خستە سەر پاژنەی ناوەوەی پێی ڤینیسیۆس و یاریزانە مەغریبییەکە شایستەی کارتی سووری راستەوخۆ بوو.

سەرەڕای سەختیی بەرکەوتنەکە، نە ناوبژیوانی نێو یاریگا و نە ژووری ڤار بڕیاری کارتی سووریان نەدا، ئەمەش وایکرد حەکیمی لە یاریگادا بمێنێتەوە.

لە کۆتاییدا یارییەکە بە دابەشکردنی خاڵەکان بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات. ئەم ئەنجامە بۆ مەغریب وەکوو سەرکەوتنێکی گەورە وابوو کە توانیان بەرامبەر زلهێزێکی وەکوو بەرازیل خۆڕاگر بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button