گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ بەرازیل و مەغریب خاڵەکانی نێوانیان دابەشکرد

بەرازیل و مەغریب 1-1 یەکسانبوون

Yariga App

یاریگا –

یارییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و هەڵبژاردەی مەغریب، بە ئەنجامی یەکسانبوون کۆتاییهات.

یارییەکە کە پڕ بوو لە ئاستی بەرز، ململانێی جەستەیی و رووبەڕووبوونەوەی تاکەکەسی، تاڕادەیەکی زۆر ئاستی هەردوو هەڵبژاردەکە لەیەکتر نزیک بوو و دواجار یارییەکە 1-1 کۆتاییهات.


 سەرەتای یارییەکە بەتەواوی لە بەرژەوەندی مەغریبییەکان بوو؛ بە ئەقڵیەتێکی نوێ و هێرشبەرانەوە یاریگایان کۆنتڕۆڵ کردبوو و لە هێرشێکی هەڵگەڕاوە ئیسماعیل سایبەری گۆڵی یەکەمی کرد، بەڵام دواتر ڤینیسیۆس جونیۆر بە هەوڵێکی تاکەکەسی گۆڵێ یەکسانبوونی سامبای کرد.

لە کۆتاییدا یارییەکە بە دابەشکردنی خاڵەکان بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات. ئەم ئەنجامە بۆ مەغریب وەکوو سەرکەوتنێکی گەورە وابوو کە توانیان بەرامبەر زلهێزێکی وەکوو بەرازیل خۆڕاگر بن، بەڵام بۆ کارلۆ ئانچێلۆتی و هاندەرانی بەرازیل، جێگەی بێهیوایی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button