ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بارسێلۆنا لە مانەوەی عوسمان بێ هیوا بووە

یاریگا
عوسمان دێمبلێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و، کارگێری یانەکەش لە مانەوەی بێ هیوا بووە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ماوەیەکی زۆرە کارگێری بلاوگرانا هەوڵی رازیکردنی یاریزانە فەرەنسیەکە دەدات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵەکانیان هیچ سودێکی نەبووە و، ئەوان لەو بڕوایەدان ئەو یاریزانە %95 ریزەکانی یانەکەیان جێدێڵێت و، ئامانجی داهاتووشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسایە.

عوسمان سەرەتای مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا کۆتایی دێت و، بۆی ئەوەی بە ئارەزووی خۆی و بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، ئەگەر گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ نەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button