ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بەرێوەبەری کارەکانی عوسمان هاتە دەنگ

یاریگا-
عوسمان دێمبلی، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی بریاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە و بەرێوەبەری کارەکانیشی باس لە داهاتووی دەکات.

موسا سیسۆکۆ بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا دەلێت ” داهاتووی ئەو یاریزانە بە کراوەیی دەمێنێتەوە، ئێمە هەمیشە ڕێزمان بۆ هەموو یانەکان هەبووە و هەر کاتێک دۆخەکە باش بێت، ئێمە بریاری کۆتایی دەدەین و ئەو یاریزانە باشترین بژاردە بۆ داهاتووی خۆی دەبێت ”.

عوسمان دێمبلی سەرەتای مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و، دەتوانێت بێ بەرامبەر و بە ئارەزووی خۆی یانەیەکی دیکە بۆ خۆی هەڵبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button