ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

دێمبلی: لە بایرن میونشن ناترسین

یاریگا
عوسمان دێمبلی، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامانجی یانەکەی بۆ ئەم وەرزە ئاشکرا دەکات و دەشڵێت ئەوان هیچ ترسێکیان لە بایرن میونشنی نیە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی دەڵێت ” راستە ئێمە وەرزی رابردوو ئەنجاممان باش نەبوو، ئەویش بەهۆی ئەوەی لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهان یانەکەمانی جێهێشت، بەڵام دڵنیام ئەم وەرزە دوای ئەنجامدانی زۆرترین گۆڕانکاری، ئێمە دەتوانین رکابەری لەسەر هەموو ناسناوەکان بکەین، ئەمساڵ پێکانەکانم کەمتر بووە و پزیشکێکی تایبەتی خواردنم دەست نیشانکردووە و باشتر لە رابردوو گرنگی بە راهێنانەکانم دەدەم ”.

عوسمان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە رووبەڕووبونەوەی بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ گووتی ” راستە ئەرکمان قورسە و کۆمەڵەکەشمان کۆمەڵەیەکی بەهێزە، بەڵام هیچ ترسێکمان لە بایرن میونشن نیە و دەمانەوێت تۆلەی خۆمان لەو یانەیە بکەینەوە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button